English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژانە سه‌دان بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگوازرێته‌وه‌
2020-06-01 [11:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری تورکی - عێراق، ئەمین تەها رایگەیاند کە رۆژانە هەزار و ٣٠٠ بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگوازنەوە.

لەوبارەوە ئەمین تەها لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەرلە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رۆژانە، دوو هەزار بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگوازرایەوە، بەڵام لەئێستادا رۆژانە، هەزار و ٣٠٠ بار رەوانە دەکرێت".

سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری تورکی - عێراق سەربە پەیوەندییەکانی بازرگانی دەرەکی (دییک) روونی کردەوە کەلوپەلەکان خۆراک، دەرمان و ئەو کەلوپەلانە دەگرێتەوە کە لە بیناسازی و چنیندا بەکار دەهێندرێن.

راشیگەیاند کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، زیانی زۆری بە کەرتی بازرگانیی گەیاندووە و لە داهاتووشدا کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی خواست و داواکاریی دەبێت.

گوتیشی: "پێویستە لەم هەلومەرجەدا، کۆمپانیاکانی گواستنەوەی کەلوپەلەکان، رۆڵێکی بەرچاو لە پرسی ئاڵوگۆری بازرگانییدا، بگێرن".

 

aa





ئەم هەواڵە 1903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad