English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێمن سەید موراد: بە توند سزای هەر شوێنک دەدەین کەوا نڕخ گران بکات
2020-06-01 [11:30 AM]

ZNA- هەولێر


لە دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری کوردستان بە هۆی زیادبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندرا،بۆئەوەش خواست لەسەر کاڵا و شتوومەکەکان زیاتربوویە بەهۆی ئەوەی شوێنەکانیش دادەخرێن.


هێمن سەید موراد، بەرێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەو ڕۆژانەی قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاندراوە مارکێت و دۆکانەکان بە داخراوی دەمێنەوە تەنیا شوێنی سەوزە و میوە نەبێت بە کراوەی دەمێنێتەوە ئەویش لە ژێر چاودێری ئێمەدا دەبێت، بۆ ئەوە مەبەستە لێژنەکانمان سەردانی کرد ئەو نڕخانەی کە وا لە نێوان ئێمە و کشتۆکاڵدا دیاری کراوبوو بەراورد کراوە هەرزانتربووە وەک ئەوەی گرانتربێت بۆیە پێشبینی ناکرێت دۆخەکە روولە گرانی بکات.

هێمن سەید موراد گووتی: ئەوەی هەولی گرانکردنی درابوو ماسک و دەستکێشی خۆپارێزی بوو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەویش بە هەولی هەموو لایەک کێشەکەی گرانبوونیان چارەسەر دەکرێت و ئەوانیش بە نڕخێکی گونجاو دەبێت.

هەروەها هێمن سەید موراد بەرێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەرووگووتی: هەر شوێنک نڕخی بەرزکردەوە هاولاتیان دەتوانن پەیوەندی بە چاودێری بازرگانی بکەن دەست بەجێ لێژەنەکانمان دەگەنە ئەو شوێنە رێکارەکانمان ئەنجام دەدەین شوێنی سەرپێچیکار سزادەدات.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad