English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران پشتگیری لە خۆپێشاندەرانی ئەمریکا دەکات
2020-06-01 [11:54 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئێران پۆلیسی ئەمریکا بە تووندوتیژی بەرانبەر بە خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەکات پشتیوانی خۆیان لە خۆپیشاندەرانی ئەم وڵاتە دەکات.  

عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەمە ١ی حوزێران، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزیی بۆ ئەمریکاییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوان لەبارەی ئەو تووندوتیژیانەی پۆلیسی ئەمریکا لە بەرانبەر خۆپیشاندەران ئەنجامی دەدات کە بەشێوەیەکی هێمنانە داوای کۆتاهێنان بە تووندوتیژی دەکەن، هەست بە نیگەرانییەکی قووڵ دەکەن.

مووسەوی داوای لە حکومەت و ئاسایشی ئەمریکاش کرد کە توندوتیژی لە دژی خۆپیشاندەران بوەستێنن و بواری هەناسەدان بۆ هاوڵاتیانیان بڕەخسێنن.

مووسەوی هەروەها لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڤەنزوێلا گوتی، ئەگەر ڤەنزوێلا داوا بکات، وڵاتەکەی لە ناردنی کەشتی نەوتهەڵگری زیاتر بۆ ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 7063جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad