English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئێران رێژەی مردن بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوو ھێندەی رۆژانی تر بەرز دەبێتەوە
2020-06-01 [02:18 AM]

ZNA- ھەولێر


چالاکوانێک لە رۆژھەلاتی کوردستان باس لەوە دەکات رۆژ دوای رۆژ رێژەی توشبوان و مردن لە ئێران زیاد دەکات ھەر ئەمرۆ بەرامبەر بە دوێنێ رێژەی توشبوون و مردن دوو ھێندە زیادی کردوە .


فەرھاد ڕۆژھەلاتی چالاکوان لە رۆژھەلاتی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بە گشتی بەرز دەبێتە رۆژانی رابردوو توشبوان لە ھەزار کەس کەمتر بوون کەچی ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند رێژەی توشبوون بەو ڤایرۆسە 2900 کەسی تێپەراند بەو ھۆیەوە ٨٣ کەسیش گیانیان لە دەستداوە .


رۆژھەلاتی گوتیشی ھەر دوێنی وەزارەتی تەندروستی ئێران ھۆشداری داوەتە پارێزگاکانی ئورمیە و ئەسفەھان و خوزستان و خوراسان کە لەو پارێزگایانە مەترسی جدی ھەیە لەسەر ژیانی ھاولاتیان بۆیە پێویستە رەچاوی وردی رێنمایە تەندروستیەکان بکەن .


فەرھاد رۆژھەلاتی گوتیشی من وەکوو دانیشتوانی پارێزگای ئورمیە رۆژانە دەبینم خەلکێکی زۆر توشی ئەم ڤایرۆسە دەبێت خەریکە لێرە مەترسیەکە گەورەتر دەبێت و رێژەی توشبوان و مردن بەرز دەبێتەوە ئەمەش زیاتر بۆ پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی دەگەرێتەوە .





ئەم هەواڵە 2755جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad