English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی قوتابیان دەردەکات 
2020-06-01 [04:03 AM]

ZNA- ھەولێر 



یٔەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی یٔەزموونەکانی وەزارەت، بە نووسراوێکی فەرمی کە یٔاڕاستەی ھەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی دەکات، وردەکاریی ڕێنماییەکان کە یٔەنجوومەنی وەزارەت پەسندی کردوون لەسەر فەرمانە وەزارییەکانمان دەردەچوێنێت. 

بۆ یٔەوەی وردەکاریی ڕێنماییەکانتان لێ یٔاڵۆز نەبێت، لەبەر یٔەوەی بەشی زۆری پەیوەندی بە قوتابخانەکانەوە ھەیە، یٔەوەی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە قوتابخانەکانەوە ھەیە، وردەکارییەکەی یٔەوان جێبەجێی دەکەن. 

ٔ ٣ خاڵەشی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە قوتابییانەوە ھەیە کە لە گشتاندنەکەدا ھاتووە و لێرەدا دەیاننووسم، بریتین لە
١- نمرەی بڕیار بۆ قۆناغی ٤ی بنەڕەتی تا ١١ی یٔامادەیی لە ٥ نمرەوە دەبێتە ١٠ نمرە.

 ٢- قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی یٔامادەیی کە مافی بەشداربوونیان بۆ تاقیکردنەوەی وەزاری وەرنەگرتووە

 أ- تەنیا لەو وانانە تاقیکردنەوە دەکەن، کە لە وەرزی یەکەم تێیاندا دەرنەچوونە. تاقیکردنەوەکانیشیان لە مەنھەجی وەرزی دووەم دەبێت و تەنیا لەو بابەتانەدا دەبێت کە پێشتر وەزارەت ڕایگەیاندووە

 ب- لە پاش تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمیش، ھەر دەتوانن لە ١٠ نمرەی بڕیار سوودمەندبن. 

٣- وانەی پەڕینەوە (عبور)، وەک ساڵانی ڕابردوو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. پارێزراو و تەندرووست بن

 یٔالان حەمەسەعید
وەزیری پەروەردە
 ٢٠٢٠/٦/١

 





ئەم هەواڵە 4363جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad