English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی: سه‌رپێچییه‌كان به‌به‌راورد به‌ مانگی رابردوو كه‌می كردوه‌
2020-06-01 [04:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، بەپێی ئاماری مانگی رابردووی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت ژماره‌ی سه‌رپێچیی شوێنه‌كان كه‌میكردوه‌ به‌ڵام ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ناوبراوه، وتیشی، ‌به‌راورد به‌ مانگی رابردو سه‌رپێچیه‌كان كه‌می كردوه.

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ (2020/6/1) لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگی (پێنج)ی كارو چالاكییه‌كانی خۆیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ سەردانی (5) ھەزار و (182) شوێنیان کردووە و لە پابەندبون و جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکانیان کۆڵیوەتەوە، لە کۆی گەڕان و بەسەرکردنەوەکانیان و بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی ژینگەیی و ڤێتێرنەرییەکانەوە (395) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ کراوە، كه ‌به‌راورد به‌ مانگی رابردو سه‌رپێچیه‌كان كه‌می كردوه، هه‌روه‌ها‌ (265) شوێنیش ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان بن.

ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئه‌وه‌ی تێدا خراوه‌ته‌ڕو كه‌ (44) شوێن به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و به‌رده‌وام بونیان له‌سه‌ر سەرپێچی داخراون و (9) شوێنی دیكه‌ روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها لە مانگی (پێنج)دا بڕی  (130) تۆن موادو خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: کۆی گشتی پارەی غەرامەکراوی لەو مانگەدا بریتییە لە (11) ملیۆن و (825) ھەزار دینار، کە بەپێی  یاساو رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی ھەرێم دەخرێتەوە سەر داھاتی گشتی.

بە پێی رێنماییەکانی لیژنە ھاوبەشەکان ھەرشوێنێک پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی سەرپێچیەکاندا رووبەرووی داخستن یان دادگا دەکرێنەوە.

 





ئەم هەواڵە 3130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad