English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێیەمین فیلمی سینەمایی توورج ئەسڵانی لە قۆناغی کۆتاییدایە
2020-06-01 [08:23 AM]

ZNA - تاران


فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە دەرهێنانی توورج ئەسڵانی و بە ڕۆڵبینینی کۆمەڵێک لە ئەکتەری تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان لە دوایین قۆناغی تەکنیکی دایە.

 

فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" (بی سرزمین) لە بەرهەمهێنان و دەرهێنانی سینەماکاری کورد توورج ئەسڵانییە و لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان کاری وینەگرتنی بۆ کراوە.

 

فیلمەکە بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەرەبی و فارسییە.

 

ئەسڵانی وەکوو بەڕێوەبەریی وێنەگرتن ساڵانێکە لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکاندا بەشداربووە و کۆمەڵێک خەڵاتی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە، "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرهەمی سینەمایی ئەو دەرهێنەرە کوردەیە، لەدوای فیلمی سینەمایی "بارهەڵگریی زێڕ" و فیلمی سینەمایی "جینگۆ".

 

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad