English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌كه‌ركوك قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ راگه‌یه‌نرا
2020-06-02 [08:03 AM]

ZNA-هەولێر


شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڕیاریدا كه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ته‌واوه‌تی له‌ ته‌واوی پارێزگاكه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركوك راگەیاندو قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 7-6-2020 به‌رده‌وام ده‌بێت وبڕیاره‌كه‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها لە راگەیەنراوەکەدا هاتوو، رێگا به‌ نانه‌واخانه‌كان وسه‌موونخانه‌كان ده‌درێت له‌كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌وه‌ تا كاتژمێرسێی دوای نیوه‌رۆ كراوه‌بن، هه‌روه‌ها شوێنه‌كانی فرۆشتنی خۆراك و سه‌وزه‌و میوه‌ له‌كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی تا كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ كراوه‌ ده‌بن و سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك-یش له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی داده‌خرێت.

شایانی باسه‌ له‌دوور رۆژی رابردوو ھاووڵاتیانی كوردی شارۆچكه‌ی خورماتوو له‌ به‌رده‌م قایقامییه‌تی خورماتوو به‌ ھۆی داخستنی دوكانه‌كانیانه‌وه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داواكاربوون دوكان و شوێنی كاره‌كانیان بكرێته‌وه‌، چۆنكه‌ وه‌كو خۆیان ئاماژه‌یان پێ كرد، ھێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ته‌نها رێگری له‌ دووكانداره‌ كورده‌كان ده‌كه‌ن كار بكه‌ن وقه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆ به‌ته‌نها له‌ گه‌ره‌كه‌ كوردییه‌كانه‌ و گه‌ڕه‌كه‌ عه‌ره‌ب وتوركمانییه‌كانی شارۆچكه‌كه‌ دووكانه‌كانیان كراوه‌ته‌وه‌ وھیچ ھێزێك رێگریان لێ ناكات، چونكه‌ ئه‌و ھێزانه‌ی له‌ شارۆچكه‌كه‌ن ھێزی عه‌ره‌بی  و توركمانین و به‌ نه‌فه‌سی نه‌ته‌وه‌یی ومه‌زھه‌بی كار ده‌كه‌ن .





ئەم هەواڵە 2662جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad