English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ یەكەم جار سەرۆك وەزیرانی عێراق دەچێتە كەركوك
2020-06-02 [09:35 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمرۆ سێشەممە 2-6-2020، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای کەرکووک و هاوکات هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە فەرمانی ئەو قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بۆ پشكنینی باشووری رۆژئاوای كەركووك تاوەكو سنووری پارێزگای سەڵاحەدین دەست پێكرد.

لەدوای دەست بەكاربوونی ئەمە یەکەم سەردانی مستەفا کازمییە بۆ کەرکووک، ئەم سەردانەش هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ پشکنینی ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای کەرکووک.

راگەیاندنی فەرمی عێراق، رۆژی سێشەممە رایگەیاند "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە فڕۆکەخانەی کەرکووک و فەریق روکن سەعد حەربییە، فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و چەند فەرماندەیەکی دیکە لە پارێزگاکە لە پێشوازییدا بوون".

فەریقی روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/06/02 بە سەركردایەتیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پشكنینی ناوچەكانی باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك تاوەكو سنووری پارێزگای سەڵاحەدین دەستی پێكرد".

 





ئەم هەواڵە 5515جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad