English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز دەكات دژی خۆپیشاندەران
2020-06-02 [10:08 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان لە وڵاتەکەی هەڕەشەی بەکارهێنانی سوپا دەکات و دەڵێت، بۆ کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی و گەڕاندنەوەی سەقامگیری هەنگاوی خێرا و دەستبەجێ دەنێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەیەوە لە دژی کوژرانی جۆرج فلۆید رایگەیاند، 'یەکەمین ئەرکی و لەپێشترین ئەرکی ئەو وەک سەرۆک پارێزگاریکردنە لە وڵاتەکەیان و خەڵکی ئەمریکا، بۆ ئەو کارەش سوێندی خواردووە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا، هەموو ئەو دەسەڵاتانەی هەیەتی بەکاردەهێنێت لەنێویاندا بەکارهێنانی سوپا بۆ کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی و تاڵانکارییەکان، بۆ کۆتاییهێنان بە ئاگرتێبەردانی بەئەنقەست و هەورەها وێرانکارییەکان.

گوتەکانی ترەمپ لە کاتێکدان لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە لە دژی کوژرانی گەنجێکی رەشپێست لە شاری مینیاپلس لە ویلایەتی مینیسۆتا بە دەستی پۆلیسێکی سپیپێست لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکا خۆپیشاندان دەکرێت و تا ئێستایش خۆپیشاندانەکان بەردەوامن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "لەبەر ئەمە من هەنگاوی دەستبەجێی سەرۆکایەتی دەنێم بۆ وەستاندنی تووندوتیژی و هەروەها گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ئەمریکا. هەموو سەرچاوە فیدڕاڵییەکان لەنێویاندا هێزی مەدەنی و سەربازی بەکاردەهێنم بۆ وەستاندنی تووندوتیژی و تاڵانکاری، بۆ کۆتاییهێنان بە وێرانکاری و سوتاندنی بە ئەنقەست، هەروەها بۆ پاراستنی هەموو مافە یاساییەکانی ئەمریکییەکان، بۆیە ئەم رێکارانە بە خێرایی جێبەجێدەکرێن، یەکەمین شتیش کۆتایی بە تووندوتیژییەکان و کارە نایاساییەکان دەهێنین کە بە هەموو وڵاتەکەماندا بڵاوبوونەتەوە."

هەروەها سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن سەردانی ئەو کەنیسەیەی کرد کە رۆژی دووشەممە 2020/06/01 لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێنرا، لەبەردەم کەنیسەکەدا ئینجیلێکی بەرزکردەوە و گوتی، ئەمریکا بەهێزە و لە جارانیش بەهێزتر دەردەکەوێتەوە.

لەنێو ئەو شوێنە گرنگانەی کە سووتێنران، کەنیسەی سەینت جۆنزی مێژوویی بوو لە نزیک کۆشکی سپی کە هەموو سەرۆکەکانی ئەمریکا بە مەبەستی جێبەجێکردنی مەراسیمی ئایینی سەردانیان کردووە.

هاوکات سەرۆکی ئەمریکا داوای لە حکومەتی خۆجێیی ویلایەتەکان کرد کە دەبێت هێز دژی خۆپیشاندەران بەکاربهێنن تاوەکو جڵەوی شەقامەکان بگرنەوە دەست، بەڵام سەرۆکی شارەوانیی شاری واشنتن دی سی ئەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، دەبێت سەرۆک خۆی لە هاندان بۆ تووندوتیژی بە دوور بگرێت.

 

 





ئەم هەواڵە 7693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad