English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ئامادەیە کارەبای عێراق ببووژێنێتەوە
2020-06-02 [11:41 AM]

ZNA - هەولێر


باڵیۆزی ئەمریکا بە وزیری کارەبای عێرای راگەیاند کۆمپانیا ئەمریکاییەکان ئامادەن یارمەتیی نۆژەن‌کردنەوەی کارەبای بکەن.

ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، بە "ماجد مەهدی" وەزیری کارەبای عێراقی راگەیاند، کۆمپانیا ئەمریکاییەکان ئامادەن یارمەتیی  پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوە دامەزراوەی وزەی کارەبای عێراق بکەن.

باڵیۆزی ئەمریکا بە وەزیری کارەبای راگەیاندووە، نیازی ئەمریکا هاوکاریكردنی عێراقه‌ بۆ ئەوەی بەسەر قەیرانە ئابوورییەکانیدا زاڵ بێت و پشکدار بن لە چالاککردنەوەی وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی عێراقدا، کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا بێت.

بەر لەم لێدوانەی باڵێۆزی ئەمریکا حکومەتی عێراق رایگەیاندبوو، هەوڵدەدات کارەبای ئەم وڵاتە بە هاوکاریی سعوودیە و تورکیا پەرە پێبدات.

ئەمە لەکاتێدایە کە عێراق لەلایەک کاربا لە ئێران دەکرێت و لەلایەکی دیکەوە یەکەکانی بەرهەمهێنی کارەبای خۆی بە گازی هاوردەکراوی ئێران بەگەڕ دەخات.

 





ئەم هەواڵە 5299جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad