English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی پێنج دیاریكرا
2020-06-02 [12:13 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە مانگی  رابردو (32) دینار و نیو دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئه‌م مانگه‌ بیست و چوار سه‌عات كاره‌با دابین ده‌كرێت.

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (2020.6.2) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (32.5) سی و دو دینار و نیو بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (120) بۆ (135) سه‌عات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و (500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاوازە.

وتیشی، سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی شه‌ش، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 13582جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad