English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى به‌ريتانيا كرد
2020-06-02 [12:15 PM]

ZNA_ هەولێر


پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/6/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز جەیمس سۆرنتن، کونسوڵی گشتيی بەریتانیا له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌‌ هه‌مه‌لايه‌نه‌كانى، به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى، تاوتوێ كران. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه‌ دۆخى وڵات ده‌خوازێت كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ چاره‌سه‌ر بكرێن و هيواى خواست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌ڕێز مسته‌فا كازمى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر.

به‌هێزبوونه‌وه‌ و هێرشه‌كانى تيرۆرستانى داعش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ تيايدا جه‌خت له‌ پێويستيى بوونى ميكانێزمێكى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م مه‌ترسييه‌ جدييه‌ له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵدا كرايه‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر خواستى شانشينى يه‌كگرتووى بۆ پاراستن و بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و هيواى خواست كۆمپانيا به‌ريتانييه‌كان بتوانن له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى به‌ده‌ست بهێنن و له‌ ژێرخان و بواره‌ جياكانى ديكه‌دا كار و هاوبه‌شى بكه‌ن.

به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراق و جه‌ختكردنه‌وه‌ى هه‌ردوولا‌ له‌ پشتگيرى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران كازمى، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى چاكسازى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو





ئەم هەواڵە 3319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad