English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆرۆنا لە ئێران دووبارە تەشەنەی سەندەوە، کوردستان لە دۆخێکی مەترسیداردایه‌
2020-06-02 [12:42 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 117 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرنا تۆمار کراوە، پارێزگاکانی هورموزگان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیسفەهان، کوردستان، کرماشان، بووشەهر لە دۆخێکی مەترسیداردان.

ئه‌مڕۆ سێشەممە کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3117 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 157 هەزار و 562 حاڵەت.

هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 64 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 7هەزار و 942  کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 123 هەزار و 77 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

هۆشداریشی دا کە پارێزگاکانی هورموزگان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیسفەهان، کوردستان، کرماشان، بووشەهر لە دۆخێکی مەترسیداردان.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 3409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad