English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆسكۆ: به‌به‌های یه‌ك ملیار دۆلار، توركیا داوای كڕێنی چه‌كی كردوه‌
2020-06-02 [01:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دیمتری شوگاییڤ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فیدرالی روسیا بۆ هاریكاری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی رایگه‌یاند، پاكێجی هه‌نارده‌ی به‌رگری توركیا نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاره‌.

دیمتری شوگاییڤ له‌ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی Ecoturk TVی توركی وتی، ئه‌مڕۆ ده‌توانین پاكێجی داواكاری توركیا بۆ جبه‌خانه‌ی روسی به‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فیدرالی روسیا بۆ هاریكاری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی باسی له‌وه‌ش كرد، دانوستا له‌باره‌ی راده‌ستكردنی سیسته‌می دووه‌می ئێس400 به‌ توركیا له‌ قۆناغێكی پێشكه‌وتوو دایه‌ و مۆسكۆ چاوه‌ڕێی بڕیاری كۆتایی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات.

شۆگاییڤ باسی له‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌ی ئێستا هه‌یه‌، بۆیه‌ پێشبینی رێكه‌وتی واژووكردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌ ئاسان نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانوستان بۆ ناردنی كاروانی دووه‌می ئێس400 تاراده‌یه‌ك له‌ قۆناغێكی پێشكه‌وتوو دایه‌، ئێمه‌ چاوه‌ڕێی بڕیاری كۆتایی لایه‌نی توركی ده‌كه‌ین.

روونی كرده‌وه‌، روسیا و توركیا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی سیسته‌می فرۆكه‌وانی و به‌رگری ئاسمانی ده‌كه‌ن، وتیشی، "ئاسۆی هاریكاری هیچ سنورێكی نییه‌".

 

سپۆتنیك

 





ئەم هەواڵە 1216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad