English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی هەشت تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ناجێگیرە
2020-06-02 [04:49 AM]

ZNA ــ هەولێر


 

 

وەزارەتی تەندروستی گیانلەدەستدانی هەشتەمین تووشبووی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، هەشت تووشبووی دیکەش لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕ، ئۆکسجین و هەناسەدانی دەستکردن.
 
بەپێی بەدواداچوونی رووداو، هەشت تووشبووی دیکە لە هەرێمی کوردستان تەندروستییان زۆر خراپە، حەمزە رەزیکی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تووشبوویەکی کۆرۆنا لە دهۆک کە پیاوێکی تەمەن 51 ساڵە تەندروستی زۆر خراپە و لەژێر ئۆکسجیندایە".
 
لە سلێمانیش دوو لە تووشبووەکان ژیانیان لەمەترسیدایە، د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوو لە تووشبووەکانی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەندروستییان خراپە و لەژێر ئۆکسجیندان، بەڵام هێشتا تووشبووەکانی دیکە لەژێر کۆنترۆڵدان".
 
ئەمڕۆ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەولێر گیانی لەدەستدا، پێنج تووشبووی دیکەش ژیانیان لەمەترسیدایە، د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێستا 52 تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر لە نەخۆشخانەن و چارەسەر وەردەگرن، بەڵام تەندروستی پێنج لەوانە خراپە و لەژێر ئۆکسجیندان و کەمێک تەندروستییان خراپتر بێت دەخرێنە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد".
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر، لەنێو ئەو تووشبووانەی تەندروستییان ناجێگیرە تەمەنی جیاواز هەیە، هەیانە گەنجە و هەشیانە تەمەنی لەسەروو 50 ساڵە. 
 
لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هەشت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە شەش کەسیان لە سلێمانی و دوو کەسیشیان لە هەولێرن.
 
تاوەکو ئێستا 745 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 420 کەس چاکبوونەتەوە و هەشت کەسیش گیانیان لەدەستداوە

 

 

رووداو ــ هەولێر





ئەم هەواڵە 955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad