English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەی جەی ئەبرامز و هاوژینەکەی بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەبەخشن
2020-06-02 [07:50 AM]

هەولێر – ZNA


دەرهێنەری سینەمایی ئەمریکی، جەی جەی ئەبرامز و هاوژینەکەی کاتی ماکگراس بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیان بۆ روبەڕووبوونەوەی رەگەزپەرستی بەخشی.

 

لە بەخشینی ئەو بڕە پارەیەدا کۆمپانیای بەرهەمهێنانی سینەمایی  Bad Robotیش بەشدارە کە ئەبرامز خاوەنیەتی.

 

بەخشینی ئەو بڕە پارەیە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا، کەسێکی رەش پێست بەناوی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستی ئەمریکییەوە کوژرا و بووە هۆی ناڕەزایەتی شەقامی ئەمریکی و جیهانی.

 

بەهۆی ئەوە رووداوەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی هونەری رەخنەی خۆیان ئاڕاستەی حکومەتی ئەمریک کرد کە رێگەی دووبارە سەرهەڵدانەوەی رگەزپەرستی لەو وڵاتەوە داوە و نەیتوانیوە بنبڕی بکات.

 

لە ئەمریکا بزاڤی "Black Lives Matter" راگەیێندراوە و ژمارەیەک کەسایەتی پشتیانی ماددی و مەعنەوەی دەکەن.

 

هەروەها گۆرانیبێژ و راپەری ئەمریکی، زە ویەکند، بڕی 500 هەزار دۆلاری ئەمریکی بۆ باشترکردنی دۆخی رەشپێسەکان بەخشیوە.

 





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad