English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەتحی عەلی : چاکسازى پڕۆسەیەکه‌ ئەنجام ده‌درێت لە قۆناغێک بۆ قۆناغێکى ڕەواتر و باشتر و گونجاوتر لەگەڵ بارودۆخى ئێستا
2020-06-02 [08:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


شارەزایەکی ئابووری رایگەیاند: چاکسازى وەک زاراوە بە واتاى ئەوە دێت که پڕۆسەیەک ئەنجام بدرێت که لە قۆناغێک بۆ قۆناغێکى ڕەواتر و باشتر یاخود گونجاوتر لەگەڵ بارو دۆخى ئێستا هەڵبەتە ئەو پرۆسەیە پێویسته بە زانستیانه ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەى لە داهاتوودا دووبارە هەمان هەڵە ئەنجام نەدرێت.

فەتحی عەلی راوێژکاری حکومەت و شارەزای ئابووری بە ئاژانسی ھەواڵی زاکرۆسی راگەیاند: گرنگى ئەنجامدانى پرۆسەى چاکسازى لە سێ قۆناغدا دەردەکەوێت که حکومەت وەک لایەنى جێبەجێکار بەرپرسیاریەتى لە ئەستۆدایە:
قۆناغی یه‌كه‌م : پێویستى توێژینەوەى وورد و بابەتیانه ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەى پڕۆسەکە دادپەروەرانه بێت واته چاکسازى لەسەر گشت سەکتەرەکان بکرێت .
قۆناغى دووەم : پێویسته میکانیزمێکى گونجاو هەبێت بۆ جێبەجێکردنى پرۆسەکه که لە کاتى ئەنجامدانى پڕۆسەکه گرفتى یاسای و کارگیرى ڕوونەدات. 
قۆناغى سێیەم : لەوەدایە که حکومەت بەردەوام بێت لەو پرۆسەیە و دوو پێوەر بۆ ڕەفتارکردن لەگەل دام و دەزگاکان و وەزارەتەکان دابنێت : پێوەرى یەکەم : پاداشتکردنى کارمەندى دڵسۆز و لێڕاهاتوو که خزمەتى وولات دەکات و پێوەرى دووەم : سزادانى ڕاستەوخۆ و خێراى سەرپێچیکار لە هەر پلەو پۆستێکدا بێت بۆ ئەوەى متمانەى هاووڵاتى بە حکومەت بەهێزتر بێت ئەوەش بێ گۆمان دەبێتە مایەى هاندانى کارمەند بۆ خزمەت کردنى زیاتر و لەلایەکى تر هەر سەرپێچکارێک دووبارەو سێ بارە بیر بکاتەوە بەر لە ئەنجامى سەرپێچى .





ئەم هەواڵە 3580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad