English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا له‌سه‌ر هۆنگ کۆنگ به‌ده‌نگ هات
2020-06-03 [02:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی وڵاتەکەی دەستبەرداری گەلی هۆنگ کۆنگ نابێت ئەگەر چین یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بسەپێنێت بەسەر شارەکەدا کە بەپێی ڕێکەوتنەکەی 1984 پێشێلکردنی بەرپرسیاریه‌تی نێودەوڵەتیەکانییه‌.

جۆنسن لە ڕۆژنامەی تایمز وتارێكی بڵاوكرده‌وه‌ و نوسیویەتی، هۆنگ کۆنگ سەرکەوتووە لەبەرئەوەی گەلەکەی ئازادە، ئەگەر چین ئەو یاسایە بسەپێنێت ئەوا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەپێی ڕێکەوتنی ڕاگەیاندنی هاوبەش به‌ پێشێلكردن لە بەرپرسیارێتیەکانی داده‌نرێت کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمارکراوە .

هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی چین سەپاندنی ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا پەسەند کرد، مەبەست لە یاساکەش دانانی سنوورێکە بۆ خۆپیشاندان و جیابوونەوە و تیرۆر و دەستوەردانی دەرەکی، به‌مشێوه‌یه‌ پێدەچێت بۆ یەکەمین جار ئاسایش و هەواڵگری چینی لە شارەکەدا جێگیر بکرێن.

جۆنسن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، زۆرێک لە هۆنگ کۆنگ لەوە دەترسن شێوازی ژیانیان کە چین بەڵێنی پاراستنی داوە، هەڕەشەی لەسەربێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئەگەر چین ترسەکانی خەڵکی هۆنگ کۆنگ زیاتر بکات، ئەوا ویژدانی بەڕیتانیا ڕێگەی نادات دەستەوەستان بوەستێت و دەستبەرداری بابەتەکە ببێت، بەڵکو پابەند دەبین بە بەرپرسیارێتییەکانمانەوە و ئه‌لته‌رناتیڤێك پێشکەش دەکەین.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 2539جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad