English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گواردیۆلا داوای ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە دەکات 
2020-06-03 [03:22 AM]

ZNA- ھەولێر 


پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی بەرشەلۆنە مۆربکەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، گواردیۆلا داوای لەبەرپرسانی یانەی مان ستی کردووە گرێبەست لەگەڵ سێرجی رۆبێرتۆ مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، تکسیکی بیگریستین بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەی مان ستی پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە کردووە بەمەبەستی گواستنەوەی رۆبێرتۆ ، وەڵامی بەرپرسانی بەرشەلۆنەش ئەرێنی بووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، گواردیۆلا شارەزاییەکی تەواوی لەسەر سێرجی رۆبێرتۆ ھەیە ، چونکە لە قۆناغی تازە پێگەیشتوانی بەرشەلۆنە سەرپەرشتی کردووە ، ھەروەھا سێرجی رۆبێرتۆ توانای ھەیە لەچەند شوێنێکی یاریگا یاری بکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 832جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad