English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی هەرێم له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی كه‌سێك له‌ دهۆك روونكردنه‌وه‌ی دا
2020-06-03 [03:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لەحکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، بەدەل عەبدولباقی بەپێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان تۆمەتبارە.

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

رۆژی 26/5/2020 رێكخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ راپۆرتێكی دەربارەی خۆپیشاندانەكانی دهۆك بڵاوكردەوە بەناوی ( پۆلیس مامۆستاورێكخەری خۆپیشاندان دەستگیر دەكات) لە راپۆرتەكەیدا ئەمنستی ئینتەرناشناڵ باس لەوە دەكات هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتەوە سەر ماڵی بەدەل عەبدولباقی ئەبوبەكر كە چالاكوانێكی دهۆكە، بەبێ فەرمانی دەستگیركردن، دوای نیوە شەوی 16/5/2020 دەستگیریان كردووە.لەبەشێكی دیكەی راپۆرتەكەیدا رێكخراوی ناوبراو باس لەوە دەكات كە بەدەل عەبدولباقی نەیتوانیوە پەیوەندیی بە پارێزەرەكانییەوە بكات و لەرۆژی دەستگیركردنییەوە كەسوكاری چاویان پێی نەكەوتووە.

لەم بارەوە نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم بەیاننامەیەكی دەركرد ئەمە دەقەكەیەتی:

سەبارەت دەستگیركردنی بەدەل عەبدولباقی دادوەری لێكۆڵینەوەی دهۆك فەرمانی دەستگیركردنی ناوبراوی دەركردووە بەپێی (یاسایرێکخستنی خۆپیشاندان) ژمارە (11)ی ساڵی 2020، چونكە داوای خۆپیشاندانی كردووە لە كاتێكدا مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەیڤایرۆسی كۆرۆنا هەڕەشەیەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، و پێچەوانەی رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ رێگاگرتن  لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

سەبارەت بە شێوازی دەستگیركردنی، لە رێگای لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەشێوازی ئاسایی بووە هەروەها هێزە ئەمنییەكان بە جلوبەرگیئاسایی ئەركی خۆیان ئەنجامداوە، کارمەندانی نەهێشتنی ئاژاوە رێگایان پێدراوە بە جلوبەرگی مەدەنی ئەرکەکانیان بەجێ بگەیەنن.

دوای دەستگیركردنی ناوبراو لەسەر داوای پارێزەرانی كە یەكێكیان برایەكی خۆیەتی بەناوی حەمدی عەبدولباقی بە كەفالەت ئازاد كراوە و لەماوەی راگرتنیدا كەسوكاری بەپێی یاسا مافی چاوپێكەوتن و بینینیان هەبووە، ناوبراو ئێستا تۆمەتبارە و بەپێی ماددەی (2) لە یاسای خراپبەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان ژمارە (6)ی ساڵی 2008 راگیراوە.

لە كاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكە كە بەبێ رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكان و وەك تەحەدا بۆ بڕیارەكانی پارێزگای دهۆك لەلایەن چەندكەسێكەوە گردبوونەوەیەك رێكخرا و لە ئەنجامدا 14 كەسی دیكەش، بەپێی ماددەی (240)ی یاسای سزاکانی عێراق ژمارە (111) ی ساڵی(1969) كە سەرپێچی كردنە لە رێكارەكانی حكومەت دەستگیر كران، بەپێی ئەم ماددەیە هەر کەسێک سەرپێچی لە فەرمان و رێنماییەکانیلایەنە پەیوەندیدارەکان حکومی بکات دەستگیر دەکرێت، بەڵام بەر لە جەژنی رەمەزان گشتیان ئازاد كران.

 

نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان

 

03/06/2020

 





ئەم هەواڵە 3205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad