English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەسێک لە قەزای سۆران کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
2020-06-03 [05:16 AM]

ZNA-ھەولێر



وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئەمرۆ چوارشەممە کەسێک لە قەزای سۆران کۆتای بە ژیانی خۆی ھێناوە، تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە بۆ لێکۆلینەوە لە ھۆکاری مردنی.


موقەدەم، شەماڵ دێوالی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی٦ی٢٠٢٠ بەبوونی تەرمێك بەناوی ( ر.م.د) لەدایكبووی ١٩٦٢ دانیشتووی گەڕەكی جوندیان٢ لە سۆران ئاگادار كراینەوە، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی بەڵگە و تاوان، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە لەسەر فەرمانی دادوەری سۆران ڕێكارەكانی پشكنین و هێلكاری شوێنی ڕووداو ئەنجام درا.


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران گووتی: بەپێی لێكۆڵێنەوە سەرەتاییەكان و ھەروەھا بە پێی گوتەی خێزانی مردوو، گومان دەكرێت ناوبراو نەخۆشیی دەروونی هەبووبێت و بەم هۆیەوە خۆی خنكاندبێت، بۆ زانیاری زیاتر تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و بە پێی لێكۆڵینەوەکانیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسە بۆ خۆی خۆی ھەلاواسیوە.


موقەدەم شەماڵ دێوالی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بە پێی گوتەی خێزانی مردوو، مێردەکەی نەخۆشی دەروونی ھەبووە و بە بەردەوام حەبی چارەسەری خواردووە، بەلام دوابریار بۆ دادگا و راپۆرتی پزیشکی دادوەری دەگەرێنەوە و ئەوان بریار دەدەن کە ھۆکاری خۆ ھەلواسینەکەی چی بووە.


رێباز یونس

 

 





ئەم هەواڵە 3487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad