English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی Frozen 2 لە بەریتانیا و ئێرلەندا بڵاودەکرێتەوە
2020-06-03 [09:52 AM]

هەولێر – ZNA


کۆمپانیای والت دیزنی بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشن Frozen 2 بەشێوەی ئۆنلاین لە بەریتانیا و ئێرلەندا بڵاودەکاتەوە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە پێگەی دیزنی پڵەس لە 3 تەمموز بڵاودەکرێتەوە و پێشتریش لەرێگەی ئەو پێگەیەوە لە ئەمریکا، ئوسترالیا و هۆڵەندا بڵاوکرایەوە.

 

بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای سەرکەوتنی بەشی یەکەمی دێت کە داهاتی لە سینەماکاندا یەک ملیار 276 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێپەڕکرد و بودجەی بەرهەمهێنانی 150 ملیۆن دۆلارە.

 

بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی هۆڵە سینەماییەکان، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی سینەمایی پەنایان بردووەتە بەر بڵاوکردنەوەی فیلمەکانیان لە پێگەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم.

 





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad