English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی داوەتێکی نانخواردن زیاتر لە 30 کەس تووشی کۆرۆنا بوون
2020-06-04 [08:03 AM]

ZNA-هەولێر


لە کەرکووک بەهۆی داوەتێکی نانخواردن زیاتر لە 30 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، شانەی قەیرانەکانی کەرکووکیش سکاڵای یاسایی لەسەر رێکخەری ئەو خوانە و رێکخەری شەکراوخواردنێکی دیکە تۆماردەکات.

لە راگەیێندراوێکدا شانەی قەیرانەکانی پارێزگای کەرکووک ئاماژە بەوە دەکات، سکاڵای یاسایی لەسەر رێکخەری ئەو خوانە تۆماردەکەن کە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا لە گەڕەکی غرناتەی شاری کەرکووک رێکیخستبوو، بەهۆیەوە زیاتر لە 30 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

هەروەها سکاڵای یاساییش لەدژی رێکخەری ئەو شەکراو خواردنەش تۆماردەکەن، کە ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکووک ئەنجامدراوە.

شانەی قەیرانەکانی کەرکووک ئاماژەی بەوەکرد، خاوەن ئەو خوانە و شەکراوخواردنە سەرپێچی رێنماییەکانی لیژنەی سەلامەتیی نیشتمانی و بڕیارەکانی شانەی قەیرانەکانیان کردووە.

هەر لە راگەیێندراوەکەیدا، شانەی قەیرانەکانی کەرکووک داوا لە بنکەکانی پۆلیس، موختار و هاووڵاتیانی کەرکووک دەکات کار بە جێبەجێکردنی بڕیارەکان و پابەندی یاسای تەندروستیی گشتی بن و رێگە نەدەن هیچ گردبوونەوەیەک ئەنجامبدرێت، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیانی کەرکووک.

کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە هەشت هەزار و 168 کەس، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 95 کەس چاکبوونەتەوە و 256 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 





ئەم هەواڵە 3364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad