English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەواڵێکی دڵخۆشكه‌ر بۆ هانده‌رانی بارسێلۆنا
2020-06-03 [09:56 AM]

ZNA - ھەولێر


راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، هەواڵێکی خۆشیان بە هەوادارانی یانەی بارسێلۆنا راگەیاند، کە تایبەتە بە گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی ئەو یانەیە بۆ پێکهاتەی تیپەکەی.

رۆژی 11ی ئەم مانگە یارییەکانی لالیگا دەستپێدەکەنەوە و بارسێلۆنا یەکەم یاری خۆی رۆژی 13ی ئەم مانگە ئەنجام دەدات، کە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 28ی لالیگادا دەبێتە میوانی مایۆرکا، یارییەکە کاژێر 23 بە کاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا، لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگواییی یانەی بارسێلۆنا بەیەکجاری لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بەرامبەر مایۆرکا دەتوانێت یاری بکات.

لویس سوارێز لە کانوونی دووەمی رابردوو لە یاری بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید، لە جامی سۆپەری ئیسپانیادا تووشی پێکانێکی قورس بوو، کە ناچاربوو بەوە رازی بێت پزیشکان نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی بکەن.

بەر لە سەرهەڵدانی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاربوو سوارێز لە دواگەڕەکانی لالیگادا بگەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی وەستانی لالیگاوە، سوارێز دەتوانێت بەشداری لە هەموو یارییەکانیدا بکات، ئەوانەی بڕیارە دەستپێبکەنەوە.

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە سوارێز بەشێوەیەکی ئاسایی مەشقەکانی لەگەڵ هاوڕێکانی ئەنجامداوە و دەڵێن "لە رۆژانی داهاتوودا سوارێز راپۆرتی پزیشکی وەردەگرێت و رێگەی پێدەدرێت بەشداری لە یاری مایۆرکادا بکات".

 

رووداو





ئەم هەواڵە 3373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad