English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌عد حه‌ربیه‌: ئۆپەراسيۆنەكه‌ی كه‌ركوكو كاريگەرتر لەوەى چاوەڕوان دەكرا، بەڕێوەچوو
2020-06-04 [11:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپەراسيۆنەى كە لە پارێزگای كەركووك لە دژى رێكخراوى تيرۆريستى داعش لە لایەن هێزەكانی عێراقه‌وه‌ دەستپێكراوە، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی كه‌ركوك وتی، رووبەرى ٧٠٠ كم لە نێوان هەردوو پارێزگای كەركووک و سەڵاحەددين لە تيرۆر پاككراوەتەوە، وتیشی، ئۆپەراسيۆنەكە خێراتر و كاريگەرتر لەوەى چاوەڕوان دەكرا، بەڕێوەچوو.

فەريق روکن سەعد حەربييە فەرماندەى ئۆپەراسيۆنەكانى كەركووک، لە روونكردنەوەيەكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، گوتى "ئۆپەراسيۆنەكە خێراتر و كاريگەرتر لەوەى چاوەڕوان دەكرا، بەڕێوەچوو".

حەربييە، باسی له‌وه‌ كرد، ئۆپەراسيۆنەكە زياتر لە ناوچە شاخاوى و گوندەوارەكان بەڕێوەدەچێت و نزيكەى ٧٠٠ كم لە ناوچەى نێوان كەركووک و سەڵاحەددين لە تيرۆريستان خاوێنكردووەتەوە.

روونی كرده‌وه‌، تاكو ئێستا هيچ زانيارييەكيان لەسەر ژمارەى ئەو تيرۆريستانەى کوژراون لانييە و لە كۆتايى ئۆپەراسيۆنەكە دەتوانن ژمارەكان ئاشكرا بكەن.

فەرماندەى ئۆپەراسيۆنەكانى كەركووک، فەريق روکن سەعد حەربييە ئه‌وه‌شی خسته‌روو، تيرۆريستانيان لە ناوچەى چەمى چاى لە باشوورى شارى كەركووك كوشتووە و رایگەیاند لە كاتى ئۆپەراسيۆنەكەدا بۆمبێك كە لە كەنارى رێگادا چێندرابوو تەقييەوە و لە ئەنجامدا ١٠ سەرباز برينداربوون.

 

aa





ئەم هەواڵە 5548جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad