English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوادەکرێت نیوەی کرێکارانی کۆمپانیا چینییەکان عراقی بن
2020-06-04 [12:12 PM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی كاری عێراق بە باڵیۆزی چینی راگەیاندووە، دەبێت نیوەی ئەو كرێكارانەی لە پڕۆژەكانی چیندا كاردەكەن، عێراقی بن.

عادل ئەلرەكابی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، لەگەڵ "چانگ تاو" باڵیۆزی چین لە عێراق، باسی کاروباری نێوان دوو وڵاتیان کرد و وەزیری کاری عێراق گوتی، دەبێت یاسای كار و بڕیارەكانی تایبەت بە حكوومەتی عێراق سەبارەت بە دۆخی كرێكاری بیانی جێبەجێ بكرێت.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی کاری عێراق، ئەلرەكابی گوتوویەتی، پێویستە رێز لە یاساكانی عێراق بگیرێت و كۆمپانیاكانی چین لە عێراق ، ھاووڵاتی عێراق لەبەرچاوبگرن و نیوەی ئەو كرێكارانەی لە  پڕۆژەكانی عێراق كاردەكەن، عێراقی بن.





ئەم هەواڵە 7252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad