English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی ‌توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار ده‌كات
2020-06-04 [12:16 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوو زیاتر له‌ سێ هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئه‌مه‌ش له‌وه‌تای ئه‌م په‌تایه‌ له‌م وڵاته‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ به‌رزترین ژماره‌یه‌ تۆمار بكرێت.

كیانوش جەھانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا ٣ ھەزار و574 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه‌چی دوێنێ 3 هه‌زار و 134 كه‌س بوون و به‌هۆیه‌وه‌ كۆی گشتی ژمارەی تووشبووان گەیشتە 164 ھەزار و 270 كەس.

جه‌هانپور وتیشی، له‌ 24 كاتژمێری رابردوو 59 كه‌س به‌م ڤایرۆسه‌ مردوون له‌ به‌رامبه‌ردا دوێنێ 70 كه‌س مردوون، تاكو ئێستا هه‌شت هه‌زار و 71 كه‌س به‌م په‌تایه‌ مردوون.

روونیشی كرده‌وه‌، ئه‌و تووشبووانه‌ی تاكو ئێستا له‌ ئێران چاك بوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشته‌ 127 هه‌زار و 485 كه‌س و زیاتر له‌ ملیۆنێك پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆڤید19 كراوه‌.

 

rt

 





ئەم هەواڵە 724جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad