English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیروان بارزانی: داعش وەکو سەرەتای 2013ی لێهاتووەتەوە
2020-06-04 [12:31 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سیروان بارزانی به‌رپرسى میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هاوپەیمانان توونێلێکی گەورەی داعشیان لە چیای قەرەچووخ کردە ئامانج و 19 چه‌كداری داعش كوژران، وتیشی،  داعش رۆژ بە رۆژ بەهێزدەبێتەوە و دەتوانم بڵێم وەکو سەرەتای 2013ـی لێهاتووەتەوە.

سیروان بارزانی رایگه‌یاند، ، شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی رابردوو، هاوپەیمانان توونێلێکی گەورەی داعشیان لە چیای قەرەچووخ کردە ئامانج کە 12 داعشی تێدابوو، دواتر لە شەوی رابردووشدا هەست بە جموجوڵی چەکدارنی داعش کراوە و وا دیارە ویستوویانە خۆیان بگەیەننە ئەو توونێلەی بۆردوومان کرابوو بۆ دەرهێنانی لاشەی کوژراوەکان، بەڵام ئەوانیش کراونەتە ئامانج.

سیروان بارزانی وتیشی، لە توونێلە گەورەکەدا 12 چەکداری داعش کوژراون، بەگشتیش بەگوێرەی دوایین زانیارییان کوژراوەکان گەیشتوونەتە 19 چەکداری داعش.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئەو دیوی چیای قەرەچووخ بە ئاراستەی باشوور و دەشتی قەراج، لە دەستی هێزەکانی عێراقدایە و ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن، دوای ئۆپەراسیۆن و بۆردوومانیش، داعشەکان دوای دوو رۆژ دەگەڕێنەوە ناوچەکە، چونکە عێراق هێزی لەو شوێنانە نییه‌.

سیروان بارزانی روونی كرده‌وه‌" کەس ناتوانێت بڵێت ژمارەی چەکدارانی داعش چەندە، لە دەشتی قەراج و هێڵی بن شاخەکەوە بەرەو حەویجە و گەیارە و نەینەوا دێن و دەچن و هاتووچۆ دەکەن، ئێستا رەنگە 50 تاوەکو 60 چەکداری داعش لە توونێلەکانی ئەو ناوچەیە مابن.

باس لەوەشدەکات کاتێک هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە بووە، ساتری هەبووە و کەس نەیدەتوانی دزە بکات، بەڵام ئێستا ئەو شوێنانە کراوەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هاوئاهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوامە و لە هەولێر ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هەیە تیمەکانی هاوپەیمانان سەردانیان دەکەن.

سیروان بارزانی جەختیش لەوە دەکاتەوە کە هێرشەکان بۆسەر داعش بەردەوام و جگە لەو هێرشانەی کە بۆ میدیاکان رادەگێیندرێن، هێرشی دیکەش هەن کە دەکرێن بەڵام رانەگەیێندرێن، بەگشتی هەفتاتە نزیکەی دوو ئۆپەراسیۆنی لە دژی داعش دەکرێت.

لەسەر کاریگەری هاوئاهەنگیی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، سیروان بارزانی گوتی: "داعش لە کۆنترۆڵی عێراق و ئێمەش دەردەچێت ئەگەر هاوئاهەنگیی نێوان هاوپەیمانان و عێراق کەمبکرێتەوە، داعش رۆژ بە رۆژ بەهێزدەبێتەوە و دەتوانم بڵێم وەکو سەرەتای 2013ـی لێهاتووەتەوە".

 

رووداو





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad