English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خه‌دیجه‌ عومه‌ر: حکوومەت بەپێی‌ یاسای چاكسازی دەتوانێ دەست بەسەر موڵک و ماڵی ئەو کەسانەدا بگرێ کە قەرزیان لە حکوومەت کردووە و نایدەنەوە
2020-06-05 [02:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەندامێکی لێژنەی یاسایی له‌ پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند: شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی نەوەی نوێ بۆ نەدانەوەی قەرزەکانی حکوومەت، داوای خۆپیشاندان له‌ هاولاتیان ده‌كات.

خه‌دیجه‌ عومه‌ر مزورى، ئه‌ندامى لێژنه‌ی یاسایی لە په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: حکوومەت بەپێی مادده‌ی 13ـی برگه‌ی سێیه‌م له‌ یاسای چاكسازی دەتوانێ دەست بەسەر موڵک و ماڵی ئەو کەسانەدا بگرێ، کە قەرزیان لە حکوومەت کردووە و قەرزەکە نادەنەوە.

خەدیجە مزوری گوتی: وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له‌ شاسوار عبدولواحید به‌شێكه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، ئه‌و ده‌زانێ حكومه‌ت زۆر جددیه‌ و رێكاره‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی گرتووەته‌ به‌ر، بۆیه‌ به‌ بیانووی جیاواز و به‌ ناوی به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانی خه‌ڵك و به‌ هه‌موو توانا میدیاییەکانی خۆی، بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بابەتی دانەوەی قەرزەکان لەبیر هاووڵاتییان بباتەوە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ناچێتەسه‌ر و ده‌بێ قه‌رزه‌کە‌ بگه‌رێنێته‌وه‌.

ئەو پەرلەمانتارەی له‌ لێژنه‌ی یاسایی دیاریكرد: بە پێویستی دەزانێ خه‌ڵكى كوردستان لەوە ئاگادار بێ، كه‌ ئه‌م كارانه‌ى شاسوار و هاوئاوازه‌كانى ده‌یكه‌ن، هه‌مووی بۆ دژایه‌تی و رێگریكردنه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و نەدانەوەی قەرزەکانە نەک مافی هاووڵاتییان.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: کەسێک له‌م دۆخه‌ قورسه‌ ئابوورییه‌ ئاماده‌ نه‌بێ قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت بداته‌وه،‌ ”چۆن ده‌توانێ باسی مافی هاووڵاتییان و ژیان و گوزه‌رانیان بكات“.





ئەم هەواڵە 3460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad