English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیەندراوێك لە وەزارەتی داراییەوە
2020-06-06 [07:00 AM]

ZNA-هەولێر


لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی دەنگۆی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە ھەندێك ماڵپەڕ و پەیج دەگوترێت دوورە لە راستییەوە و بابەتی كەمكردنەوەی مووچە لە كارنامەی كۆبوونەوەی 3/6/2020ی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دا نەبووە .

 

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی:

 

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "سەرباری خراپی دۆخی دەروونی و تەندروستی و دارایی و ئابووری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەتایبەتی دەکەن. کە گوایە لە کۆبوونەوەی 3/6/2020 بابەتێکی کۆبوونەوەکە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە. ئەمە چەواشەکارییە و دوورە لە راستییەوە، بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە  بابەتی کەمکردنەوەی مووچەی تێدا نەبووە".

‏‎وەزارەتی دارایی کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی لە 3/6/2020 لەگەڵ روونكردنەوەكە بڵاوكردووەتەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی كارنامەی كۆبوونەوەكەیە:.

 





ئەم هەواڵە 31483جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad