English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ناسر هەرکی: ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر حەوت وەزیری کابینەی نوێ دەدات
2020-06-06 [10:40 AM]

ZNA- هەولێر


لە دوای ئەوەی مستەفا کازیمی وەکو سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست نیشان کراو کابینەی کەی بردە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر کابینەکەی درا بەلام حەوت وەزارەت مانەوە تاکو ئەمرۆ دەنگیان لەسەر دەدرێت.


دکتۆر ناسر هەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بڕیار وایە ئەمڕۆ کاتژمێر یەک ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە لە کۆبوونەوەکەدا یەکە بڕگە دەنگدان دەبێت لەسەر وەزیرە کاندیکراوەکانی بۆ حەوت وەزارەتی کابینەی کازمی.


دکتۆر ناسر هەرکی گووتی: دکتۆر فوادحوسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق و ئێمە کنرێکی باشمان کردوە دەنگی پێویست بەدەست دێنێت دەبێتە وەزیری دەرەوەی عێراق.


هەروەها دکتۆر ناسر هەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: ئێمە لە باوەڕی تەوەداین کە کاندیدەکانەمان سەردەکەوێت و دەنگی لاینە بەشدارەکانی ئەنجومەنی عێراق بەدەست دێنێت.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad