English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ وه‌رگرتنی متمانه‌ بۆ به‌شێكی دیكه‌ی به‌ریژێری وه‌زاره‌ته‌كان، کازمی گه‌یشته‌ په‌رله‌مان
2020-06-06 [12:52 PM]

ZNA - هه‌ولێر


بڕیارە ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکوومەتەکەی مستەفا کازمی ساز بکرێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ دەنگدان بە کاندیدی حەوت وەزارەتی پێكھاتەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق کۆدەبێتەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گەیشتە ئەنجوومەنی نوێنەران و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی كۆبووه‌وه‌.

بۆ ئەم مەبەستە مستەفا کازمی ناوی حەوت بەربژێری بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران کردبوو.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە، کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر حەوت وەزارەتی كابینەكەی مستەفا کازمی دەدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ھەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی راپۆرتی لیژنەی قەیرانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راپۆرتی لیژنەی داراییش لە بارەی دۆخی ئابووری دەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 10189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad