English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رونکردنەوەیەک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
2020-06-06 [02:48 AM]

ZN_ هەولێر



ئەمڕۆ شەممە ، ٦ ی٦ ی ۲۰۲۰ ، بەڕێز خێزانی خوالێخۆشبوو جەبار فەرمان ، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێز وەزیری پەروەردەی رەزامەندی  نەداوە قوتابخانەیەک بە ناوی خوالێخۆشبوو( رەوەند جەبار فەرمان ) ەوە بکرێت ، بۆ بەرچاو رونی ئەو خانەوادە بەڕێزە و هەموولایەک :
۱ـ تا ئەمرۆش هیچ نووسراوێکی فەرمی و نوسراوی نافەرمی و تەنانەت داواکارییەکی نووسراو لەوبارەیەوە نەگەیشتووە بە بەڕێز وەزیری پەروەردە و نە بەوەزارەتی پەروەردە ، تەنها بەتەلەفۆن لە دۆخی کەرەنتینە ئەم بابەتە بە بەڕێز وەزیری پەروەردە وتراوە کە ئەو خانەوادەیە دەیانەوێت کارێکی وا بکەن بەڕێز وەزیری پەروەردەش ئەم بابەتەی رەت نەکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە پاش  تەواو بوونی دۆخی کەرەنتینە بریاری لێبدرێت و لە ئێستادا دەوام هەمووی راگیراوە.
۲ـ بۆ زانیاری هەموو لایەک ، دەسەڵاتی ناونانی قوتابخانە لای بەڕێز وەزیری پەروەردە نیە .


راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە





ئەم هەواڵە 3700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad