English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆ بایدن بووه‌ کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان
2020-06-06 [03:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوێنێ هەینی جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن دەنگی پێویستی نوێنەرانی بەدەستهێناو بە فەرمی بووە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی و لە هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 دا ڕووبەڕووی سەرۆک ترامپ ده‌بێتەوە.

هەر کاندیدێک بەلایەنی کەم هه‌زار و 991 دەنگی پێویستە بۆ ئه‌وه‌ی بەربژارێتییەکەی مسۆگه‌ر بكات. بە ئەنجامەکانی شەوی هەینی بایدن ئەو سنورەی تێپەڕاند پاش ئەوەی لەم هەفتەیەدا لە 7 ویلایەت و واشنتنی پایتەخت هەڵبژاردنی بەرایی بەڕێوە چوو.

سەرکەوتنەکەی بایدن لە پێشترەوە دەرکەوت پاش ئەوەی بێرنی ساندەرسی بەرهەڵستی لە مانگی نیساندا کۆتایی بە هەڵمەتەکەی هێنا.

جۆ بایدن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند " شانازییە شانبەشانی یەکێک لە بەتواناترین گروپەکانی کاندیداکانی پارتی دیموکرات ئەم پێشبڕکێیەمان کرد، و بە شانازییەوە دەڵێم ئێمە بە پارتێکی یەکگرتووەوە دەڕۆینە هەڵبژاردنەکانەوە."

لە سەرەتاوە زیاتر لە 20 کەس خۆیان بۆ بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاندید کردبوو، هێواش هێواش لەگەڵ کەمبوونەوەی دەرفەتەکانیان کاندیداکان لە پێشبڕکێکە کشانەوە.

بایدن دەستپێکێکی خاوی هەبوو بەڵام پاشان بەرەوپێش ڕۆشت پاش ئەوەی ژمارەیەک لە کاندیداکانی کە بە میانەڕەو مامناوەندی حزبەکە دەناسران بەر لە 3 ی مانگی 3 و ڕۆژی سێشەممەی مەزن ئەو ڕۆژەی لە چەندین ویلایەتدا هەڵبژاردن بەرایی کرا، کشانەوە و ئەمەش وای کرد دەنگەکانی بایدن زیادبکات لە ویلایەتە سەرەکیەکاندا.

پاش ئەوەش بوو بە پێشبڕکێکی نێوان دوو کەس بێرنی ساندەرس و جۆ بایدن. لە کۆتایشدا بێرنی ساندەرس کۆتایی بە هەڵمەتەکەی هێنا.

وەکو سیناتۆرێکی ئەمەریکا و جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا باراک ئۆباما، بایدن بەڵێنی داوە ژنێک جۆ جێگری خۆی دەستنیشان بکات و ڕەنگە ئەو ژنەش ڕەشپێست بێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 2803جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad