English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ نەخۆشخانەی لالاڤ كە تایبەتە بە نەخۆشی کۆرۆنا لە دھۆک کرایەوە
2020-06-06 [05:10 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ ٦ـی ٦ـی ۲۰۲۰ نەخۆشخانەی لالاڤی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری دھۆک کرایەوە دەکەوێتەخزمەت هاوولاتیانی ئەو پارێزگایە.


هەمزە ڕەزیکی، گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند:  ئەمرۆ بە ئاماددەبوونی فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک و بەرپرسانی تەندورستی ئەو پارێزگایە نەخۆشخانەی لالاڤ کە لەلایەن خێرخوازێکەوە لە شاری دھۆک دروستکرا کرایەوە دەکەوێتە خزمەت  نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەمزە ڕەزیکی گووتی: ئەو نەخۆشخانەیە دەکەوێنە سنووری ناحیەی فەیدیەی نزیک سەنتەری شاری دھۆک، خێرخواز بڕی یەک ملیون و هەشت سەد هەزار دۆلاری لە  دورستکردنی خەرج کردوە، ئەمە دەبێتە دووەم نەخۆشخانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دھۆک و پێشتریش نەخۆشخانەی کاڤین دروست کراوە.

هەروەها گوتەبێژی تەندروستی دھۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: نەخۆشخانەی لالاڤ کەتایبەت کراوە بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا شوێنی ۱۰۰ نەخۆش دەکات، ئێستا ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوونە لە نەخۆشخانەی کاڤین و نەخۆشخانەیەکی حکوومەت چارەسەر دەکرێن و بە کردنەوەی نەخۆشخانەی لالاڤ سێ نەخۆشخانە پێشوازی لە نەخۆش دەکەن.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad