English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد تاھر : ڤایرۆسی کۆرۆنا خزمەتێکی زۆری پێشکەش بە جیھان کرد
2020-06-06 [07:00 AM]

ZNA- ھەولێر



شارەزاێکی بواری ژینگە ئاماژە بەوە دەکات سەرەڕای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی گەورەی بە تەندروستی جیھان و ئابوری جیھان گەیاند بەلا خزمەتێکی گەورەی بە بواری ژینگە کرد ئەمە وایکرد جیھان پاک ببێتەوە لە کۆمەلێک گازی ژەھراوی .

محەمەد تاھر بەرێوەبەری ژینگەی پارێزگای دھۆک و شارەزای بواری ژینگە بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ڤایرۆسی کۆرۆنا خزمەتێکی گەورەی مرۆڤایەتی کرد بەھۆی ئەوەی توانی چینی گازە زیانبەخشەکان و دوانۆکسیدی کاربۆن بە رێژەێکی بەرچاو دابەزێنێت .


ئەو شارەزاییەی بواری ژینگە گوتیشی پێشبینی دەکرێت ھاوینی ئەم سال دوابکەوێت لەبەر ئەوەی گازی ئۆزۆن فراوان بووە کاری گازی ئۆزۆن مژین و نه‌هێشتنی په‌ڕینه‌وه‌ یا گه‌یشتنی تیشکه‌کانی ئولتراڤیولیتی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی) تیشکی خۆر، که‌ درێژی شه‌پۆله‌کانیان له‌ نێو( 280_320  نانومه‌تره‌ و ووزه‌یه‌کی زۆری تێدایه‌،
بۆ سه‌ر زه‌وی، ئه‌و تیشکانه‌ش ئەبنە ھۆی گەرم بوونی زەوی .


محەمەد تاھر گوتیشی ئەگەر سەیر بکەین لە ولاتێکی وەکوو چین لە ماوەی سەرھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکەی ٣٥٠٠ کەس بەھۆی ئەو نەخۆشیەوە گیانیان لە دەستدا بەلام سالانە لەو ولاتە ٥٠ ھەزار کەس بۆ ٧٠ ھەزار کەس بەھۆی خراپی باری ژینگە گیان لە دەست دەدەن ئەم رێژەیەش لەچاو مردوانی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر کەمە .


بەرێوەبەری ژینگەی دھۆک ئاماژەیشی بەوەدا ژینگەی کوردستانیش بەدەر نەبووە لە جیھان کاریگەری گەورەی ھەبووە داخستنی کارگەکان و وەستانی ھاتووچۆ وایکرد و نەچوونە دەرەوەی ھاولاتیان وایکرد ژینگە بە پاکی بمێنێتەوە بەشێکی زۆر ھاولاتیانی نزیک لە کارگەکان ھەستیان بەو خاوێنبوونەوە کردوە .





ئەم هەواڵە 3235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad