English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
13 تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشانکران
2020-06-07 [08:45 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی نوێی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، 13 كەسی دیكە لە ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوون.

دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سێزدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و سێ ئافرەت و کچێکی گەنج و چوار منداڵ، ھەشت تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و سێ تووشبوو لە بازگەی دێگەڵە دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون.

چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی خانزاد شاری هەولێر.

سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ژیان شاری ھەولێر.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز شاری هەولێر.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ھەولێر سیتی شاری هەولێر

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئیسکان شاری هەولێر.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین شاری هەولێر.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی ٢ شاری هەولێر.

یەك تووشبوو دانیشتووی شارۆچکەی کۆیە شاری هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی

 ٧ حوزەیران ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 10888جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad