English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریكا دەستپێدەكات
2020-06-07 [09:02 AM]

​ZNA – هەولێر


بڕیارە لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا  دانوستانی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستپێبکات و بۆ یەکەمجاریش نوێنەری هەرێمی کوردستان لەو گفتوگۆیانەدا بەشدار دەبێت، کە ئامانج لێی یەکلاییکردنەوەی شێوازی پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتنە لە ئایندەدا.

 

 
پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی شیعە لە سەرەتای ئەمساڵدا داوای لە حکومەت کرد کار بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق بکات، بۆیە دانوستاندنی ئەمجارە لەژێر رۆشنایی رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان هەردوولا دەبێ، کە بە سۆفا ناسراوە و لە ساڵی 2008 واژۆیان کردووە.
 
لە گفتوگۆی بەغدا و واشنتن، کورد چاودێر نییە، بەڵکو نوێنەری لە دانوستاندنەکەدا دەبێ، کە ئەویش فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە.
 
 

 





ئەم هەواڵە 2428جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad