English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی كوردستان و عێراق درێژ كرایەوە
2020-06-07 [09:33 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند حکومەتی عێراق ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ کاتێکی نادیار درێژکردەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەسەر داوای لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی و بۆ خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بڕیاریدا ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار درێژبکاتەوە."

باسیش لەوە کراوە، لە کۆبوونەوەی رۆژی (شەممە 6-6-2020)ی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەپێی هەڵسەنگاندنی رەوشی مەترسیداری هەڵکشانی رێژەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ئەم بڕیارە دراوە."

ئەوەش روونکراوەتەوە کە بڕیارەکە گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سووری نێودەوڵەتی و سەربازى و يارمەتییەکانی تەندروستی و فریاگوزاری و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.

 





ئەم هەواڵە 7948جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad