English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆپێك: عێراق دەبێت بەرهەم هێنانی نەوتی خۆی كەم بكاتەوە
2020-06-07 [09:58 AM]

​ZNA – هەولێر


ئۆپێك داوا لە عێراق و نێجیریا دەکات لەمانگی تەممووز تاوەکو ئەیلوولی ئەمساڵ بەرھەمھێنانی نەوتی خۆی زۆر کەم بکاتەوە، چونكە لەماوەی رابردوو نەوتی زیاتریان بەرهەن هێنابوو كاریان بەڕێككەوتنی ئۆپیك نەكردبوو.

وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک کە لەلایەن سعودیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت رۆژی (شەممە، 6-6-2020) کۆبوونەوە و بڕیاریان دا درێژە بە بڕیاری پێشوویان بدەن کە تایبەت بوو بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.

وڵاتانی بەشداری کۆبوونەوەکە داوایان کرد: ھەریەک لە عێراق و نێجیریا کە مانگی پێنج و شەشی ئەمساڵ پابەند بە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نەبوون، بۆ سێ مانگی داهاتوو دەبێت زیاتر لە وڵاتانی دیکە بەرھەمھێنانی نەوتی خۆیان کەمبکەنەوە.

لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان بەرەبەرە رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ ئاسان دەکەن، کە ناچاربوون بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندی پەتای کۆرۆنا پەیڕەوی بکەن، جوڵە دەکەوێتەوە بازاڕ، بەم ھەنگاوەش نرخی نەوت بۆ سەرووی 40 دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەتەوە.

سعودیە، رووسیا و وڵاتانی دیکەی بەرھەمێنەری نەوت لە کۆبوونەوەکە رێککەوتن تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە لە کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت بەردەوامبن، بەپێی رێککەوتنەکەشیان هەموو وڵاتەکان رۆژانە تێکڕای نۆ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت کەمدەکەنەوە، ئامانج لەو بڕیارەش بەرزکردنەوەی نرخی نەوتە بۆ سەرووی 50 دۆلاری ئەمریکی.

 





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad