English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەفین کانەبی ھەواڵێکی خۆش رادەگەینێت 
2020-06-07 [02:55 AM]

ZNA- ھەولێر 


سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەرێگەی ئەکاونتی خۆی لە فەیس بووک ھەواڵێکی خۆش بۆ سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانانی کوردستان رادەگەینێت . 


بۆ سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانانی خۆشەویست ..

سڵاوێکی گەرم، پێش ھەموو شتێک دەمەوێت سوپاسی ماندووبوونتان و خۆڕاگریتان بکەم، کە کاتێکی زۆری بەسەردا تێپەڕیووە شایستە داراییەکانتان وەرنەگرتووە، ئەمەیش نیشانەی وەفا و متمانەی ئێوەی بەڕێزە بە ئێمە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆیە جارێکی تر سوپاستان دەکەم.
سەرباری خراپی تەندروستییم، ھەمیشە لە بیری ئێوە دابوومە، بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانتان بۆ دابین بکەم، کە ئەمە واجبی سەرشانمە و ھیچ منەتی تێدا نییە، بۆیە بە سوپاسەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٦/٧ لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان شایستە داراییەکان بۆ ئێوەی ئازیز پەسند کرا، بۆیە سەرجەم سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانانی کوردستان یان نوێنەریان ئاگادار دەکەمەوە، سبەی دووشەممە ٢٠٢٠/٦/٨ لە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی بەیانی لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن، بۆ وەرگرتنی مافەکانتان، ھەر کەسێکیش نەیتوانی بێتە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، برای بەڕێزم (کرێکار زرار) سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی کوردستان، ھەموو کارئاسانی و ھاوکارییەکیان دەکات.
لە کۆتاییدا بە ناوی خۆم و برایانم لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، سوپاسێکی تایبەتی رێزدار (مەسروور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ پاڵپشتی و پشتگیری بەردەوامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، دیسان سوپاس بۆ سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانانی خۆشەویست، ھەر شاد و سەرکەوتووبن.
سەفین کانەبی
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان





ئەم هەواڵە 7126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad