English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنتەرمیلان گرێبەستێکی بەرشەلۆنە رەتدەکاتەوە 
2020-06-07 [03:33 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی گرێبەستێکی یانەی بەرشەلۆنەی رەتکردەوە بۆ دەست بەرداربوون لە لاوتارۆ مارتینێزی ئەرژەنتینی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵیدەدا ٧٠ ملیۆن یۆرۆ و یاریزان جۆرنیۆر فیربۆ بە یانەی ئەنتەرمیلان بدات لە پێناو بەدەستھێنانی مارتینێز ، بەڵام ئەنتەرمیلان ئەم گرێبەستەی رەتکردەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ئەنتەرمیلان جگە لە یاریزان فیربۆ داوای یاریزانێکی دیکەش دەکات ، بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئەم داوایەیان رەتکردووتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەرچەندە یانەی مانشستەر یونایتد ھەوڵدەدات گرێبەستێک پێشکەش بە لاوتارۆ بکات، بەڵام یاریزانەکە چەند جارێک رایگەیاندووە ، جگە لەیانەی بەرشەلۆنە روو لە ھیچ یانەیەکی دیکە ناکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad