English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی سۆران: بۆ کەم کردنەوەی قەرەبالغی ھەستاین بە رێکخستنەوەی ئاھەنگەکانی بووک گواستنە
2020-06-07 [04:37 AM]

ZNA-ھەولێر


قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاند، کە خەلک لە چاوەروانی ئەوە دابوو کە ئێمە دۆخەکە بۆیان وەک جاران ئاسای لێبکەینەوە، بەلام ئێستا دەبینین کەوا دۆخەکە ئالۆزتر بووە جێگای مەترسیە، بۆیە ئێمەش ھەلساین بە رێکخستنەوەی ئەو بۆنانەی کە پەیوەندی بە ھاوسەرگیریەوە ھەیە.


كرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بریارماندا کەوا بۆنەکانی ھاوسەرگیری لە شوێنە گەشتیاریەکان و پارکەکانی قەزای سۆران رێکبخەینەوە، نە ھیلین بە شێوەیەکی قەرەبالغ روو لەو شێونانە بکەن، ئەم بریارە دوای ئەوە ھاتووە کە وەزادەتی ناخۆ بریار بۆ کەم کردنەوەی قەرەبالغی دەری کرد، دوای قەدەغەكردنی هۆڵەكان بۆ ئاهەنگ و بۆنەكان، بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا، هەست كرا خەڵكانێك لە بری ئەو شوێنانە، بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیری ڕوو لە پارك و سەیرانگه‌كانى دەڤەرەكەمان دەكەن، بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری قەدەغەكردنی ئەم شوێنانە دراوە و خاوەنی سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەكانمان ئاگادار كردوونەتەوە، ڕێگە بە هیچ كەس نەدەن ئاهەنگی بووكگواستنەوە لەم شوێنانە ئەنجام بدەن.


قایمقامی قەزای سۆران گووتی: دوای ھەلگرتنی قەدەغەی ھاتووچۆ خەلک لە چاوەروانی ئەوە دابوو کە ئێمە دۆخەکە بۆیان وەک جاران ئاسای لێبکەینەوە، بەلام ئێستا دەبینین کەوا دۆخەکە ئالۆزتر بووە جێگای مەترسیە، بۆیە ئێمەش ھەلساین بە رێکخستنەوەی ئەو بۆنانەی کە پەیوەندی بە ھاوسەرگیریەوە ھەیە، ھەولدەدەین کە وا قەرەبالغی کەم بکەینەوە و سەلامەتی خەلک بپارێزین.


كرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران ئەقەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستە ڕوو، کە لەگەڵ ئەوەشدا ئاساییە لە ھەر بۆنەیەکی ھاوسەرگیریدا، بووك و زاوا لەگەڵ تەنیا  چەند كەسێك تێپەر نەکات واتا لە ١٠ کەس زیاتر نەبێت بۆ وێنەگرتن ڕوو لە پارك و سەیرانگه‌كان بكەن، بەو مەرجەی قەرەباڵغی دروست نەكەن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هەموو لایەكە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2998جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad