English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرازیل چیدیكە داتای توشبووان و مردووان بەكۆرۆنا بڵاو ناكاتەوە
2020-06-08 [09:39 AM]

ZNA – هەولێر


حکومەتی بەرازیل، بڕیاریدا چیدیکە ژمارەی تەواوی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بڵاونەکاتەوە و داتاکانی لە سایتی فەرمیش سڕییەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی نێو وەزارەتی تەندروستی بەرازیل کە قسەیان بۆ میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە کردووە، بڕیارەکە لەلایەن جاییر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی بەرازیل دراوە، بەو هۆیەوە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە.

بەرازیل، لە پێشینەی ئەو وڵاتانەیە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆرترین ژمارەی خەڵک گیانیان لەدەستداوە لەدوای ئەمریکاوە.

ئەلبێرتۆ بێلترام، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی بەرازیل لەمبارەیەوە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ "ئەو (کارە) بێ هەستانەیە، نامرۆڤانەیە و ناپیشەییە بۆ شاردنەوەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا، سەرکەوتوو نابێت".

ئێستا بەرازیل لە لیستی دووەمی وڵاتانی جیهانە لەڕووی زۆریی حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای و تاوەکو ئەم ساتە 691 هەزار و 758 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای لێ تۆمارکراوە، لەگەڵ 36 هەزار و 455 حاڵەتی گیانلەدەستدان، بەپێی زانکۆی جۆن هۆپکینز، کە ئەویش رۆژی شەممە داتاکانی بەرازیلی لە لیستەکەی لادابوو، بەڵام دووبارە دەستی بە بڵاوکردنەوەیان کرد.

هەینی رابردوو حکومەتی بەرازیل وەستا لە بڵاوکردنەوەی داتای گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەرازیل، لە داتاکانیشی تەنیا داتاکانی رۆژی بڵاوکردەوە و وێبسایتی وەزارەتی تەندروستی ئۆفلاین کرا، بەڵام رۆژی شەممە دووبارە دەستی بە کارکردن کردەوە، کەچی ئاماری گشتیی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان و ئاماری ئەوانەی پشکنینیان بۆ دەکرێت، لەسەر وێبسایتەکە لادرابوون.

 





ئەم هەواڵە 2719جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad