English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیتن داوای جێگره‌وه‌ی بۆسكێس له‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات
2020-06-08 [08:50 AM]

ZNA - ھەولێر


بۆ ڕیكخستنه‌وه‌ و پته‌وكرندی یانه‌كه‌ی، كیكی سیتن داوا له‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات شوێنگره‌وه‌ی بوسكێس بگوازنه‌وه‌ ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی.

 

ڕۆژنامه‌ی دون بالۆنی ئیسپانی ڕاگه‌یاند، سیتنی ڕاهێنه‌ری یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ داوا له‌ ده‌سته‌ی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ كردوه‌ كه‌  به‌شیوه‌یه‌كی خێرا كاربكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزان برونۆ گومارێسی به‌ڕازیلی و یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی.

 

سیتن ده‌یه‌وێ خۆی ڕێكبخاته‌وه‌ و پێكهاته‌یێكی تۆكمه‌ دروست بكاته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ش له‌ ئاستی یاریزان بوسكێس رازی نییه‌ و ده‌یه‌وێ برونۆی ته‌مه‌ن 22 ساڵ بكاته‌ جێگره‌وه‌ی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی له‌ چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر به‌ یۆڤانتۆس پێشكه‌شی كرد.

 

برونۆ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌ بری 28 ملیون یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه لیۆنی كرد و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌ 2024 كۆتایی دێت.‌

 

سیروان مزووری





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad