English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ڵمانیا له‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ وڵاته‌كه‌ رازی نییه‌
2020-06-08 [11:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسی ئەڵمانیا بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی ئەتڵەسی ڕەخنەی لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بۆ کشاندنەوەی هەزاران سەربازی ئەمەریکی لە ئەڵمانیا گرت.

پیتەر بایەری ئەندام لە پارتەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ بە ڕۆژنامەی ڕاینیشە پۆستی ئەڵمانیای راگه‌یاندوه‌، ئەمە جێی قبوڵکردن نییە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کەسێک لە واشنتۆن بیری لەوە نەکردۆتەوە پێش ئەوەی ئەم بڕیارە بدرێت ئەڵمانیا ئاگاداربکرێتەوە.

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی وتی سەرۆک ترامپ فەرمانی بە سوپای وڵاتەکە کردووەنۆ هه‌زار و 500 سەرباز لە ئەڵمانیا بکشێنێتەوە.

دوای بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی بەداخەوەیە بۆ بڕیاری کشاندنەوەی هێزە ئەمەریکییەکان لە ئەڵمانیا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ئەمەریکاشی بە " پەیوەندییەکی ئاڵۆز " ناودێرکرد.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 7396جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad