English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەجەف ... ٥١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
2020-06-08 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەجەف رایگەیاند، لە تاقیگەکاندا ٥١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له‌ شاره‌كه‌ تۆمار كران.

سەرچاوەکە وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی (COVID-19) بوون، رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

لە لایەکی دیکەوە، فەرماندەی فیرقەی ئیمام عەلی سەربە لیوای دووی حەشدی شەعبی، تاهر خاقانی لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٢ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و لە گوڕستانی وادی سەلامی نوێ بەخاک سپێردراون.

تاهر خاقانی راشیگەیاندووە تا ئێستا، ٣٧٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق گیانیان لەدەستداوە لە گۆڕستانی وادی سەلامی نوێ بەخاک سپێردراون کە زۆربەیان نیشتەجێی بەغدا بوون.

 

aa





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad