English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەڵەی ئەمریکا له‌ کوردستانی سووریا داعشی بووژاندەوە
2020-06-08 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گۆڤاری دەیلی بیست لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هۆکارەکانی گەڕانەوەی دووبارەی داعش دەکات ئەوەش پاش ئەوەی ئەمریکا شکستهێنانی ئەو گڕووپەی بە فەرمی ڕاگەیاندبوو، رایگه‌یاند، پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچە کوردستانییەکانی سووریا، تورکیا هێرشی کردە سەر کوردەکان و ناچار کوردەکان بەرەکانی شەڕی داعشیان چۆڵ کرد.

هێرشەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە چەند حەفتەی ڕابردوودا لە سووریا و عێراق، هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی سووریای دیموکراتی ناچار کردووە ئۆپەراسیۆنی نوێ دژ بەو گرووپە تیرۆریستییە ڕێکبخەن.

ئەم گۆڤارە ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هۆکاری سەرهەڵدانەوەی دووبارەی داعش ستراتێژیی ئەمریکا لە سووریا بوو.

له‌باره‌ی بە کشانەوەی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا لە ساڵی 2019 و پاشان هێرشی تورکیاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئەمریکا کاتێک کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند پشتی کوردەکانی چۆڵ کرد بۆیە هێزە کوردەکانی سووریا ناچار کران بەرەکانی شەڕی داعش بەجێ بهێڵن تاکوو بتوانن هەمبەر هێرشەکانی تورکیا بوەستنەوە.

دەیلی بیست ئه‌وه‌ی خسته‌روو، کشانەوەی ئەمریکا لە باکووری سووریا داعشی بووژاندەوە و ئێستا دەبینین ئەم گرووپە هێرشەکانی لە عێراق و سووریا دەست پێکردووەتەوە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad