English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... حه‌وت شوێن داده‌خرێت
2020-06-08 [04:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك شوێن داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنەکانیش هۆشیاری به‌خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت: سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونیان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت حه‌وت شوێنكاری سه‌رپێچیكار له‌شاری سلێمانی داده‌خات .

وتی: شوێنه‌كان پێشتر ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزه‌ و ته‌ندروستی بن به‌ڵام لبه‌رده‌وام بون له‌سه‌ر سه‌رپێچی كردن كه‌له‌  (كافتریای كۆستۆ، سه‌رتاشخانه‌ی كاوه‌، گه‌سی شكار، خواردن و خواردنه‌وه‌ی هه‌نوله‌، هه‌ردو ئارایشتگای مه‌یلی و ریشما و فڕنی كولێره‌ی سروشت) پێكهاتون.

وتیشی: به‌هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێیوسته‌ شوێنه‌كانیش زیاتر پابه‌ندبن به‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر بكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رپێچیكاران له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه‌.

رونیكرده‌وه‌: له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی راسپارد‌ به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن، به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و دانانی مادده‌ی پاكژكردنه‌وه‌ی له‌ هه‌مو شوێنه‌كان كراوه‌ته‌ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كانیش رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو له‌ (24) سه‌عاتدا له‌ئه‌ركدان و‌ سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 2635جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad